بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویكردووهتهوه، ئەمڕۆ لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری کەمێک تۆزوخۆڵ هەیە و لەئێوارەدا سەرەتا نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور و رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات. هەروەها سبەی شەو شەپۆلی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەست پێدەکات.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم دەڵێت، سبەى شەممە ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین دەبێت هەندێک کات لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقە هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان کەمێک بەفربارنن هەبێت.