مالیکى بە تەنها ماوەتەوە؛ چوارچێوەى هەماهەنگى پشتگیرى سودانى دەکەنەوە

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاوە سیاسییە ئاگادارەکان دوایین پێشهاتەکانی دانوستان و گفتوگۆی نێوان هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییان ئاشکرا کرد، بۆ دیاریکردنى کاندیدى سەرۆکوەزیرانى عێراق.

بە گوێرەى سەرچاوەکان، گۆڕانکارییەکی ڕوون ڕوویداوە، بە تایبەتى لە بۆچوونى ئەو هێزانەى  سەرەتا دژی کاندیدکردنەوەى محەمەد شیاع سودانی بوون بۆ سەرۆک وەزیران بۆ خولی دووەم. 

هەر بە گوێرەى سەرچاوەکان، ئەم هێزانە ئێستا بۆچوونەکانیان پێچەوانە کردووەتەوە و دووبارە دانانەوەی سودانیان بۆ سەرۆکوەزیران قبوڵ دەکەن. 

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە دژایەتییەکەی بۆ پێدانی خولی دووەمی سودانی بە تەنها ماوەتەوە.

سەرچاوە سیاسییە ئاگادارەکان بە عالەم ئەلجەدیدیان ڕاگەیاندووە، ئەم گۆڕانکارییە بەهۆی ڕەچاوکردنی فشاری ئابووری و سیاسییەوە هەیە، کە عێراق بەهۆی هەڵاوسانی پێشبینیکراوی نرخی نەوت و ئاستەنگی دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەران، ڕووبەڕووی ترسی کارەساتی داراییە گەورە بووەتەوە، ئەمەش وا دەکات هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەرژەوەندی سودانى دەنگ بدەن، بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە گرنگە بەڕێوە ببات.


ڕیکلام