دوو كەس بەتۆمەتی دزین و دواتر فرۆشتنەوەی ئاژەڵ دەستگیركران

  2020-07-26  | 
 هێمن میروەیس
ئاسایشی گەرمیان بە تۆمەتی دزینی ئاژەڵ و دواتر فرۆشتنەوەی دوو تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەبی دەستگیر كرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، رۆژی 2020/7/23 لە سەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە لە لایەن هێزەكانی بنكەی ئاسایشی ڕزگاری توانرا (2) دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی ( م س ل ) و (م م ا ) كە بە رەگەز عەرەبن بە تۆمەتی دزین و فرۆشتنی (8) هەشت سەر ئاژەڵی هاوڵاتییەكی كورد دەستگیر بكرێن. 

ئاسایش ئەوەشی راگەیاندووە یەكێك لە تۆمەتبارەكان لە رۆژی 17ی تەمووز بە شێوەیەكی نایاسایی هاتۆتە سنوری هەرێمی كوردستان و لە ماڵی ناسیاوێكی بەناوی ( ه ح ) لە ناحیەی رزگاری دانیشتووە. 

ئەو تۆمەتبارە دانی بەوەدا ناوە كە ئەو ئاژەڵانەی لە تۆمەتبار ( م م ) وەرگرتووە و لە مەیدانی ئاژەڵانی ناحیەی رزگاری فرۆشتوونی، هەردوو تۆمەتبار بە پێی مادەی (446 یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوەش لە دۆسیەكە بەردەوامە. 


ڕیکلام