دوای حەوت ساڵ لە سوتانی هۆڵی محەمەد عارف جزیری نۆژەن دەكرێتەوە

  2020-07-26  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مازن شنگالی
دوایی حەوت ساڵ لە سووتانی پارێزگاری دهۆك نۆژەنكردنەوەی هۆڵی محەمەد عارف جزیری راگەیاند و بڕی تێچووی نوێكردنەوەكەشی ئاشكرا نەكرد.


عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك دوای سەردانی بۆ هۆڵی محەمەد عارف جزیری، بە میدیاكانی راگەیاند، بە بڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەر لەمڕۆوە دەست دەكرێت بە نۆژەنكردنەوەی ئەم هۆڵە كە ماوەی حەوت ساڵ لەمەوبەر سوتا. 

ئەو جگە لەوەی كە بەگرنگیەوە باسی لە هۆڵە و پێویستی شارەكەی بە هۆڵەكە كرد بەڵام بڕی بودجەی تەرخانكراوی بۆ نۆژەنكردنەوەی هۆڵەكە رانەگەیاند.

هۆڵی محەمەد عارف جزیری لە شاری دهۆك هۆڵێكی تایبەت بە چالاكی هونەری و كلتوری و شانۆ و كۆنسێرت بوو ، لە ساڵی  2013 بەهۆی شۆرتی كارەباوە سووتا و تا ئێستا چەندین جار داوای نۆژەنكردنەوەی كراوە. 


ڕیکلام