ڤیدیۆ.. دیاردەی کوڵان و هەڵقوڵانی لم لەناوچەیەكی بەغدا

  2020-07-26  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاوڵاتییەك بە كامێرای مۆبایلەكەی لە ناوچەی سەیدیەی بەغدا دیاردەیەكی سەیری تۆماركردووە، كە دەردەكەوێت لمی ناوەندی هەدوو بەری شەقامەكە وەك هەڵقوڵێت وایە .

فیدیۆكە  لەلایەن پەیجی (یەس عێراق)ەوە بڵاوكراوەتەوە، كە لە ناوچەی سەیدەی بەغدای پایتەخت تۆماركراوە، وا دەردەكەوێت لمی ناوەڕاستی هەردوو بەری شەقامەكە وەك بكوڵێت یان هەڵقوڵێت وایە و بە یەكێك لە دیاردە سەرسوڕهێنەرەكان لە قەڵەمدراوە .

پێشتریش لەناوچەیەكی بیابانی پارێزگای نەجەف، دیاردەیەكی سەرسوڕهێنەری دیكە بینرابوو، كە لە درزی زەوییەكەوە ئاگر دەركەوتووە، كە دواتر هەندێك لە پسپۆڕان لێكدانەوەیان بۆ بابەتەكە كرد و ڕایانگەیاند، ئەو دیاردەیە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و سوتانی گازی ناوچەكەوە دروستبووە .


ڕیکلام