دوو قاچاخچی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیرکران

  2020-07-26  | 
هەولێر
دوو قاچاخچی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر دەستگیرکران
فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوو قاچاخچی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر دەستگیرکران کە لە ئێرانەوە ماددەی هۆشبەریان ‌هێناوەتە هەرێمی کوردستان و ویستویانە رەوانەی تورکیای بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو ۲٠۲٠/۷/۲٥ هێزەکانیان توانیویانە دەستبگرن بەسەر بڕی (۱٥) پانزە کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بەناوەکانی ( ع ـ س ـ ح) و ( أ ـ م ـ م ).

ئاشکراشیکردووە، تۆمەتباران خەڵکی شارۆچکەی قەڵادزێن و ماددە هۆشبەرەکەیان بە قاچاخ لەئێرانەوە هێناوەتە هەرێمی کوردستان و بەنیازبوون ڕەوانەی تورکیای بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر راشیگەیاند، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی ۱٤ لە یاسای ماددەی هۆشبەرەکان ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون .



ڕیکلام