تەندروستی عێراق : 2459 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

  2020-07-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رٍایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2459 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 78 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .

لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 1900 كەسی دیكە لە فایرۆسەكە چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە .

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ 17 هەزار و 511 پشكینن لە تاقیگەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستیدا ئەنجامدراون و بەو پێیەش لەوەتەی كۆرۆنا تەشەنەكردووە 912 هەزار و 698 پشكنین ئەنجام دراوە .

بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی لەدوێنێوە لە هەولێر 113 كەس چاكبوونەتەوە و لە سلێمانی 15 كەس و لە دهۆك 12 كەس و لە كەركوك 103 كەس چاكبوونەتەوە .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، ڕێژەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا لە عێراقدا 68.4 % .

لەوەتەی كۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە تا ئێستا 110 هەزار و 32 تووشبوو تۆمار كراوە و لەو ژمارەیەش 75 هەزار و 217 كەسیش چاكبوونەتەوە و 4 هەزار و 362 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .



ڕیکلام