پەنای كار: دوورخستنەوەی 76 كرێكار لە كۆمپانیای دانە غاز بێویژدانیە

  2020-07-26  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رێكخراوێك لەسەر دەركردنی 76 كرێكاری كۆمپانیای دانە غاز دێتە دەنگ و دەڵێت ئەو كۆمپانیایە حكومەتی هەرێم و بڵاوبونەوەی كۆرۆنای كردووە بە بەهانەی دوورخستنەوەی ئەو كرێكارانە لە كارەكانیان ئەوەش بە بێویژدانی دەزانێت.

رێكخراوی پەنای كار، روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت كۆمپانیای دانە غاز، كە رایگەیاندووە لە چوارچێوەی رێكارەكانی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا ژمارەیەك كارمەندی ناوخۆیی نادرووەتەوە ماڵەكانیان ئەوە كارێكی بێویژدانی گەورەیە بەرامبەر ئەو كرێكارانە كردوویەتی. 

پیشتر كۆمپانیای دانە غاز رایگەیاندبوو 76 كارمەندی ناوخۆیی بەهۆی رێكارەكانی كۆرۆنا و خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانیان لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بەبێ موچە بۆ ماوەی چوار مانگ مۆڵەتیان پێداون. 

لەو بارەیەوە ئاسۆ شێخ محەمەد غەفوور، سەرۆكی رێكخراوی پەنای كار رایگەیاند، ئەوان لە بێ پەنایدا دەبنە پشتیوانی ئەو 76كرێكارە و رەتیشیدەكاتەوە كارمەندەكان مینحەیان وەرگرتبێت و دەڵێت تەنها 36 كارمەند 25%ی موچەكانیان مینحەیان پێدراوە و 40 كارمەندیش وەریان نەگرتووە. 

رێكخراوەكە ئەوەشی راگەیاندووە ئەوەی كۆمپانیاكە كردوویەتی هیچ كۆمپانیایەكی نەوت لە جیهان و لە ناوچەكەشدا نەیكردووە ئەو كۆمپانیایە ئامادە نەبووە وەڵامی ئەو كارمەندانە و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش بداتەوە. 

ئەوشەی روننكردووەتەوە كە كۆمپانیایەكە بونی پارەی لەلای حكومەتی هەرێم كردووە بە بیانو كە ئەوەش هیچ پەیوەندیەكی بەو كارمەندانەوە نیە و لەگەڵ یاساكانی نەوت و گاز لە جیهاندا ناگونجێت. 

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كەیسەكانی رێكخراوەكە لە رێكخراوەكەیان زۆرە كە ئاماژەن بۆ ئەوەی كە ئەو كۆمپانیایە یاسا ستاندارەكانی كۆمپانیا نەوتیەكان لەبەرچاو ناگرێت.  


ڕیکلام