وەزیری كۆچ وكۆچبەرانی عێراق، رایگەیاند لەگەڵ حكومەتی هەرێم ریككەوتووین لەسەر دانانی میكانزمێك بۆ گەراندنەوەی ئاوارەكانی شنگال بۆ ناوچەكانی خۆیان.
ئیڤان فایەق، لەمیانی سەردانێكیدا بۆ پارێزگای دهۆك، رایگەیاند: بەدواداچوونمان كردووە بۆ دۆخی ئاوارەكان و بە تایبەتیش بابەتی گەرانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر زێدی خۆیان، ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارەكانی شنگال دەیانەوێت بگەڕێنەوە شوێنەكانیان.
ئەو لە كۆنفرانسیكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی یەكەیەكی ئیداری دیاریكراو لە شنگال و ئاوەداننەكردنی ناوچەكە و قەرەبوونەكردنەوەی ئاوارەكان بووەتە هۆكاری ئەوەی خەڵكەكەی دوو دڵبن لە گەڕانەوەیان .
فایەق ئاماژەی بەوەكرد، ئەوان بەجددی كار بۆ ئەوە دەكەن قەرەبووی ئەو ئاوارانە بكەنەوە كە دەگەڕینەوە زێدی خۆیان بە تایبەتیش ئەوانەی كە خانو وماڵەكانیان ڕوخاون و زیانیان پێ گەیشتووە .
وەزیری كۆچبەرانی عێراق ئاشكرایكرد، ئەوان لە سەردانەكەیاندا بۆ هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم رێككەوتوون لەسەر ئەوەی پلانێك دابنێین بۆ ڕێگاخۆشكردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان لە شنگال.