فراكسیۆنی كۆمەڵ لەبارەی سۆران عومەرەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

  2020-07-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند دەسەڵاتی هەرێم سەرەڕای ئەو هەموو كارەساتەی بەسەر هەرێمیدا هێناوە یاسا و دادگا بەكار دەهێنێت بۆ بێدەنگكردنی خەڵك و نوێنەرەكانی.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی كاك سۆران عومەر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت:  دەسەڵات بەو هەموو كارەساتەی بەسەر خەڵك و خاكی هەرێمی كوردستاندا هێناوێتی، هێشتا ئەوەندە كەم تەحەمول و سینە تەنگە بەرگەی ڕەخنەیەك ناگرێت، بۆیە هەرزوو كەوتە بەكارهێنانی یاسا و دادگا بۆ بێدەنگكردنی خەڵك و نوێنەرەكانی .

عەبدولستار مەجید راشیگەیاند "ڕاستە كاك سۆران ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵ بوو، بەڵام نوێنەرێكی بەجورئەتی خەڵك و پەرلەمانتارێكی چالاكی كوردستان بوو، بە دەستلەكاركێشانەوەشی زیان بە دەنگی خەڵكی مەزڵوم كەوت و پەرلەمان یەكێك لەو دەنگانەی لەدەستدا كە بەردەوام دژ بە گەندەڵیی بەرز بووە" .

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ دەشڵێت" سیاسەتی بێدەنگكردن و سەركوتكاری تاسەر بەردەوام نابێت، ڕۆژێك دێت ئەم ستەمكارییە كۆتایی بێت، تاكە ڕێگەی دروست، سەلماندنی پەرێز پاكی دەسەڵاتە بۆ خەڵك و دروستكردنی متمانەیە نەك بەكارهێنانی دادگا و یاسا بۆ بەرژەوەندی شەخسیی و حزبیی".


ڕیکلام