هێشتا لیژنەكانی هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستبەكار نەبوون

  2020-07-27  | 
تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند، سەنتەری هەماهەنگی لە نێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە چاوەڕوانی شێوازی كاری ڕێكخستنی ئەركەكانە بۆ ئەوەی دەست بەكارەكانیان بكەن.

تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراقی ڕاگەیاندووە، لقەكانی سەنتەرەكانی هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە لە مەخمورو دیالە و نەینەوا و كەركوك، تا ئێستا دەستیان بە كارەكانیان نەكردووە، چونكە چاوەڕوانی یەیكەرێكی ڕێكسختنی تایبەت بەخۆیەتی لەگەڵ ئەو ئەركانەی كە پێی دەستپێردرێت.

خەفجی ئاماژەی بەوەشكردووە، گفتوگۆكانیان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە، بەمەبەستی دۆزینەوەی ئالیەتێكی تایبەت بە لقەكانی سەنتەری هەماهەنگی ئەو چوار شوێنە و هەردوو سەنتەری بەغدا و هەولێریش.

پێشتریش یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان جەختیكردەوە، سەنتەرەكانی هەماهەنگی كە گفتوگۆیان لەبارەوە كراوەلە سێ پارێزگا، نوێنەرانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری فیدراڵی و فەرماندە سەربازییەكان و وەزارەتی پێشمەرگە لەخۆ دەگرێت.

سەنتەرەكانی هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق تایبەتن بە ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و هەماهەنگی لە چاودێریكردنی چەكدارانی داعش و ڕێكخستنی جموجوڵی سەربازی و هاتووچۆی ئوتۆمبێلە مەدەنییەكان لە ناوچەكانیان.


ڕیکلام