بە كاتیۆشا هێرشكرایە سەر سەربازگەی تاجی لەبەغدا

  2020-07-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق رایگەیاند، چوار موشەكی كاتیۆشا لە سەربازگەی تاجی باكوری بەغدا كەوتوونەتەوە .

میدیا عێراقییەكان لەزاری ئەو سەرچاوە ئەمنییەوە بڵاویانكردەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەك نییە كە ئایا هێرشەكە زیانی گیانی بووە یاخود نا .

سەربازگەی تاجی باكوری بەغدا، یەكێكە لەو شوێنانەی كە لەلایە هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانەوە بەكاردەهێنرێت .

لە دوای هەڵمەتەكەی هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق لە مانگی ڕابردوودا لەناوچەی دۆرە و دەستگیركردنی ژمارەیەك چەكداری میلیشیایان كە بەنیازبوون چەند موشەكێك هێرش دەكرێتە سەر ئەو شوێنانەی كە هێزەكانی ئەمریكای تیا جێگیر كراوە لە بەغدا،ئەوە دووەم جارە بە كاتیۆشا هێرش دەكرێتە سەر ئەو بنكە سەربازییانەی كە هێزەكانی ئەمریكای تیا جێگیر كراوە .

لە كاتی سەردانەكەی دووهەفتە لەمەوبەری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش، بە موشەك هێرشكرایە سەر سەربازگەیەكی دیكەی ناو بەغدای پایتەخت.



ڕیکلام