ئەمڕۆ چەند بەڕێوەبەرێكی وەكالەتی سلێمانی دەكرێنە هەمیشەیی

  2020-07-28  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر (10)، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (59)ی خۆی ئەنجامبدات و چەند بەڕێوەبەرێكی بە وەكالەتی شارەكە بكرێنە هەمیشەیی و دەنگدان لەسەر چەند بەڕێوەبەرێكی نوێش ئەنجام دەدرێت.

بەگوێرەی كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە واژۆی ئازاد حەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجوومەنەكەی بەسەرەوەیە كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەكە دەنگدانە لەسەر چەسپاندنی چەند بەڕێوەبەرێكی گشتی سلێمانی. 

بەگوێرەی تەووەرەكانی كۆبوونەوەكە جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی دەنگی پێدەدرێت و هەریەكە لە بەڕێوەبەرەكانی ناحیەی خەلەكانی سەر بە دووکان و وارماوای سەر بە سارەزوور دەنگدانیان لەسەر ئەنجامدەدرێت. 

تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە : 

1- دەنگدان بە پاڵێوراوی پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی.
2- دەنگدان بە چەسپاندنی پاڵێوراوی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی.
3- دەنگدان بە چەسپاندنی پاڵێوراوی بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی.
4- دەنگدان بە پاڵێوراوی پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەكان لە قەزای دوكان.
5- دەنگدان بە پاڵێوراوی پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوە لە قەزای شارەزوور.
6- دەنگدان لەسەر فراوانكردنی سنوری گوندی (تەڕەمار) لە ناحیەی پیرەمەگرون سەر بە قەزای دوكان.
7- دەنگدان لەسەر گۆڕینی ناوی گوندی (بەگی) بۆ (دانای حاجی ساڵح) لەناحیەی بەكرەجۆ سەر بە قەزای مەڵبەندی سلێمانی.


ڕیکلام