تەندروستی عێراق: چاكبوونەوە لە کۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد

  2020-07-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 3918 كەسی دیكە چاكبوونەتەوە و لەمانگەدا ئەوە چوارەم جار ژمارەی چاكبوونەوە ژمارەی پێوانەیی تۆمار بكات .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، لە دوێنێ ئەم كاتەوە تا ئێستا 2747 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 77 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقدا هاتووە، ئەمڕۆ 16 هەزار و 922 پشكنینی دیكە ئەنجامدارە و بەو پێیەش ژمارەی ئەو كەسانەی كە تا ئێستا لە تاقیگەكانی وەزارەتەكەدا پشكنینیان بۆ كراوە گەیشتووەتە 946 هەزار و 761 پشكنین .

لەوەتەی كۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، 115 هەزار و 332 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 81 هەزار و 62 كەس چاكبوونەتەوە و 4 هەزار و 535 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .



ڕیکلام