ئێران گوڵ و بەرهەمەکانی هەناردەی ٢٣ دەوڵەت دەکات

  2020-07-29  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی فەرمانگەی گومرگی ئێران ئاشكرایكرد، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا گوڵ وبەرهەمەكانی تری دارو درەختیان بۆ 23 وڵاتی جیهان ڕەوانە كردووە .

ڕوحوڵا لوتفی وتەبێژی فەرمانگەی گومرگی ئێران ڕایگەیاند، لە نێوان 20 ئازاری ئەمساڵ تا 20ی حوزەیرانی ڕابردوو گوڵ و بەرهەمەكانی و درەختیان بۆ 23 وڵاتی جیهان هەناردە كردووە .

ئەو بەرپرسەی گومرگی ئێران بە ئاژانسی فارس نیوزی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، بڕی 2356 تۆن گوڵ و بەرهەمەكانی دیكەیان بە بەهای 5 ملیۆن و 33 هەزار دۆلار دۆلار هەناردەی ئەو وڵاتانە كردووە .

ڕوحوڵا لوتیفی ئاشكرایكردووە، عێراق لە لیستی سەرەوەی هاوردەكارانی بەرهەمەكانی گوڵی ئێران بووە و زیاتر لە یەك تۆن و 500 كیلۆی بەبەهای 2 ملیۆن و 389 ملیۆن دۆلار گوڵیان هەناردەی عێراق كردووە .

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە دوای عێراقیش فێتنام یەكێكی  دیكە لەو وڵاتانەی بەرَێژەیەكی بەرچاو گوڵی ئێرانی هاوردە كردووە و لەدوای ئەویش وڵاتی ئەرمینیایە .

   



ڕیکلام