وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، سیسته‌می ئۆنلاینی بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی بۆ خه‌رجییه‌كانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 29ی ته‌مموزی 2020، ره‌زامه‌ندیی دەربڕی له‌سه‌ر جێبه‌حێكردنی یه‌كه‌مین داواكاری به سیسته‌می ئۆنلاین بۆ خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت.
لەماوەی رابردودا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی تهكنولۆجیای زانیاری، خولێکی تایبەت بۆ نوێنەرانی سەرجەم وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت کردەوە، بۆ بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی ( (IIS بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كانی بهركاربردنیان.
سیسته‌می ئۆنلاین بۆ چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی داواكاری خه‌رجی له لایه‌ن وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیه‌م و بەئامانجی برەودان بە شەفافییەت و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕاییکردنی کارەکان بە خێرایی لە بواری خەرجییە بەکاربەرەکییەکانی حکومەت و کەمکردنەوەی خەرجیەکان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه .
به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه، دیوانی وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی وه‌زاره‌ت، داواكاری خه‌رجی به سیسته‌می ئۆنلاین بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ره‌وانه ده‌كه‌ن و دوای وردبینی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.