لێبوردنی نێودەوڵەتی: دۆخی منداڵانی رزگاربووی ئێزدیی دەستی داعش لە مەترسیدایە

  2020-07-30  | 
ژنارەیەک لە ژن و منداڵی ئێزدی دوای ئاوارەبونیان
فۆتۆ: ئەرشیف
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لە دۆخی منداڵانی ئێزدی و دەڵێت زۆرینەیان تووشی نەخۆشی دەروونی بوون پێویستە هەرچی زووە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داهاتووی ئەو منداڵانە بونیاد بنێت.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەر ناشناڵ) لەبارەی دۆخی تەندروستی دەروونی  دوو هەزار منداڵی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش هۆشداری دەدات و و دەڵێَت لە مەترسیدان. 

نوێترین ڕاپۆرتی رێكخراوەكە بە ناونیشانی (ڕەچەڵەكی تیرۆر) یان (حوكمڕانی تیرۆر) بڵاوكراوەتەوە و دەڵێت، نزیكەی دوو هەزار منداڵ ڕوبەڕوی قەیرانی تەندروستی جەستەیی و دەروونی بوونەتەوە و پێویستە دەستبەجێ جیاكردنەوەیان لەودایكانەیان كە بەهۆی دەستدرێژیی سێكسی چەكدارانی داعشەوە لەو منداڵانە دووگیان بوون.

ڕاپۆرتەكە 56  لاپەڕەیە و باس لە هەزار و 992 منداڵی ئێزدی كردووە كە ئێٍستا گەڕاونەتەوە باوەشی و خێزانەكانیان پاش هەڵهاتنیان لە داعش و ئازاردانیان و بەشداریپێكردنیان لە شەڕەكان و دەستدرێكردنە سەریان.

رێكخراوەكە ئاشكرایكردووە، ئەو منداڵانە بەشێكیان بریندارن یان بەدەست چەندین نەخۆشییەوە دەناڵێن، بەشێكیتریان هەڵسوكەوتی شەڕانگێزیی و دڵەڕاوكێ و شۆك بوون گرتوونی. 

راپۆرتەكەی ئەمنستی ئاماژەی بەوەشكردووە كە زۆربەی ئەو منداڵانە كچن و جگە لەوەی دەستدرێژییان كراوەتە سەر و ئەشكەنجە دراون، بەشداریی شەڕیشیان پێ كراوە. 

مات وێڵز بەرپرسی پرۆگرامی ڕوبەڕوبوونەوەی قەیرانەكان لە رێكخراوەكە رایگەیاندووە، لەپێناو ڕەواندنەوەی ئەو ترس و كابووسەی كە لەسەریان كەڵەكە بووە، پێویستیان بە هاوكاریی بەپەلە هەیە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق و لەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پێویستە كە داهاتوویان بونیاد بنێت.

لە رۆژی 4ی ئابی 2014 چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر كۆمەڵگای ئێزدی لە سنوری شەنگال و هێزەكانی پارتی لەو سنورە بەبێ بەرگری ناوچەكەیان چۆڵكرد و ژمارەیەكی زۆر لە ئێزدیەكان كوژران و بەشێكیدیكەش لە ژن و مندڵانی ئێزدی دەستگیركران و تا ئێستاش ژیان لەو كۆمەڵگەیە ئاسایی نەبووەتەوە و زۆرینەی ئێزدیەكان لە ئاوارەییدا دەژین. 


ڕیکلام