بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان دهۆک - قەزای سێمێل، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پینجشەممە ٣٠ی٧ی٢٠٢٠، لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان دهۆک و قەزای سێمێل، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێک روویداوە و لەئاکامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە.
لەوبارەیەشەوە، ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، ڕووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلەکەدا .
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەنجامی ئەو رووداوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی تریش بریندار بووە، هەروەک زیانی ماددی زۆریش بەر دوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە .