زاخۆ.. شوێنە گەشتیارییەکان دەکرێنەوە

  2020-07-30  | 
دهۆک
تاڤگەی سۆریا لە ناحیەی باتیفا
ئەرشیڤ
 مێهڤان مەجید
بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربان، لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کورونا لە قایمقامیەتی قەزای زاخو، بڕیاریدا بە کردنەوەی شوێنە گەشتیارییەکان.

چیا ئەمین بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری زاخۆ بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی راگەیاند، بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربان، لیژنەی بەرەنگاربونەوەی ڤایروسی کورونا لە قایمقامیەتی زاخو بەھەماھەنگی لەگەڵ ھەردوو ناحیەی دەرکار و باتیفا، بریاریداوە بەکردنەوە شوێنە گەشتیارییەکان بو رۆژانی جەژن، ئەویش بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و دیوانی دەستەی گەشتوگوزار.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوینگەی سۆریا، سیلاڤی شەرانش، ئەشکەوتی بھێر و شوێنە گەشتیارییەکانی گوندی خیزاڤا  و چەندین شوێنی دیکە دەکرێنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ھەر کەس پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبێت، سزا دەدرێت و رێگەی پێنادرێت سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان بکات.

دوابەدوای سەرهەڵدانی ڤایروسی کۆرۆنای نوێ و بڵاوبوونەوەی لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم برێاریدا سەرجەم ناوچە گەشتیارییەکان دابخرێن.



ڕیکلام