سبەینێ پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان دادەبەزێت

  2020-07-31  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كەشناسی هەرێمی پێشبینیەكانی بۆ رەوشی كەشوهەوا و پلەكانی گەرمای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان راگەیاند و لە سبەینێدا پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەكات  ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما44 پلە، سلێمانی 40، دهۆك 42 و كەركوك 46 پلەی سەدی دەبێت.

ئەو پەڕێوەبەرایەتیە پێشبینیشی كردووە سبەینێ شەممە 1ی ئاب، كەشناسی هەرێم ئاسمان ساماڵ و گەرم بێت و لە هەولێر بەرزترین پلە 43، سلێمانی 39، دهۆك 41، كەركوك 45 پلەی سەدی دەبێت.


ڕیکلام