نرخى نەوت بەجێگیرى مایەوە

  2020-08-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی وزەی جیهاندا تاڕادەیەك وەك چەند رۆژی رابردوو بە جێگیری ماوەتەوە، بە شیوەیەک نرخی بەرمێلێک نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 65 سەنت مامکەڵەی پێوەکراوە .

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە 2ی ئابی 2020، لە بازاڕەكانی جیهان نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 43 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوە كرا، لە كاتێكدا دوێنێ لە هەمانكاتدا ئەو نەوتە بە 43 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوە كرابوو .

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلار و 43 سەنت فرۆشراوە و بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ گۆڕانکارى بەسەر نرخەکەیدا نەهاتووە.

لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002  تۆماركرد، بە جۆرێك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرا، نرخی نەوتی ئەمریكیش بە هاكەی گەیشتە خوار سفر دۆلارەوە .



ڕیکلام