نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزى

  2020-08-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئابى 2020، نرخی نەوتی خاوی برێنت و ئەمریكی بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزینى بەخۆوە بینیووە.

لە بازاڕەكانی جیهان بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەر بەرمیلێك بە 43 دۆلارو 35 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت لە كاتێكدا دوێنێ بە 43 دۆلار و 65 سەنت فرۆشراوە .
هاوكات نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلار و سێ سەنت فرۆشراوە.

بەهۆی بڵا,بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگرتنی كارگە پیشەسازیەكان و ململانێكانی نێوان روسیا و سعودیە وەكو دوو گەورەترین هەناردەكاری نەوت لەسەرتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت گەورەترین داشكانی بەخۆیەوە بینی و بەڵام ماوەی دوو مانگە نرخەكە بەشێوەیەكی هێواش روو لە بەرز بوونەوە دەكات.



ڕیکلام