یۆنامى داواى رێککەوتن لە بەغدا و هەولێر دەکات

  2020-08-03  | 
وێنەى جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ساڵیادی ئەنجامدانی تاوانی دڕندانە دژی ئێزدییەکاندا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داواى لە بەغدا و هەولێر کرد بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بە ئامانجى سەقامگیریی زیاتر.

جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لە شەشەمین ساڵیادی داگیرکردنی شنگال و جینۆسایدکردنی خوشک و برایانی ئێزدی لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە دەڵیت "ئازاری شنگال بەهۆی نەبوونی سەقامگیریی و خزمەتی پێویست و ئیدارەیەکی یەکگرتووەوە، هەر درێژەی دەبێت".

خاتوو پلاسخارت داوای لە بەغدا و هەولێریش کرد بۆ هەرچی زووە گەیشتن بە رێککەوتن بۆ رەخساندنی کەشێکی لەبار و ئارام بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە گیر خواردووە بتوانن سەرلەنوێ ژیانیان بنیات بنێنەوە.

دەشڵێت "من دڵخۆشم بە بڕیاری شێلگیرانەی ئێزیدییەکان بۆ گەڕان بەدوای ئازادی و دادپەروەری بۆ کۆمەلگەکەیان هەرچەندە کۆژانەکانیان کۆتایی نەهاتووە و ئازاری شەنگالیش بەهۆی نەبوونی سەقامگیریی و خزمەتی پێویست و ئیدارەیەکی یەکگرتووەوە هەر درێژەی دەبێت."

ئەمە لەکاتیکدایە، شەش ساڵ پێش ئێستا و لە 3ى ئابى 2014، داعش شاڵاوێکى دڕندانەى بەرامبەر ئیزدیەکانى شنگال ئەنجامدا و لە ئەنجامدا، کە بووە مایەی کوشتار و وێرانکارییەکی زۆر و بە هەزاران کەس ڕوویان لە شاخەکان کرد و چەندانیش کوژران و ژن و منداڵەکانیش بە دیل گیران و دواتریش بەکۆیلە کران.



ڕیکلام