کەلار.. پێشمەرگەیەک بە فیشەک کوژرا

  2020-08-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسى گەرمیان ڕایگەیاند، شەوى ڕابردوو لەناحییەی ڕزگاریلەلایەن ئامۆزایەکی خۆیەوە کەسێک بەفیشەک کوژرا.

علی جەمال قدووری، ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، شەوى  ڕابردوو لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار کەسێک بەناوی (ه.ت.م) لەدایکبووی 1987 لەماڵەکەی خۆیدا بەچەکی کلاشینکۆف تەقەی لێکراو کوژرا .

دەشڵێت، بەوتەی برایەکی ناوبراو، براکەی پیشەی پێشمەرگەیە و کێشەی خێزانی هەبووە، درەنگانێکی شەو لەلایەن کوڕی مامی کەدانیشتووی قەزای کفریە تەقەی لێکراوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچووە و پۆلیسیش لەشوێنی ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.



ڕیکلام