پەرلەمانتارێک: رێککەوتنە نوێیەکەى هەرێم و بەغداچارەسەرى ڕیشەیی کێشەکان ناکات

  2020-08-03  | 
وێنەى جەمال کۆچەر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، ئەو رێککەوتنە نوێیەى باسى لێوەدەکرێت لە نێوان هەرێم و بەغدا، بەغداچارەسەرى ڕیشەیی کێشەکان ناکات.

جەمال کۆچەر سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى عێراق، بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، ئیستا زووە باسى رێککەوتنى هەرێم و بەغدا بکرێت، چونکە خاڵى ناکۆکى زۆر لە نێوان هەردوولادا هەیە.

وتیشى، نەمانی متمانە لەنێوان هاوڵاتیان و لایەنە سیاسییەکان و حکومەت دا مەترسیدارە، ئەگەر شەفافیەت لە داهات دا هەبێت و گەندەڵی نەبێت، ئەوا هەرێم ئەتوانێت موچەى سەرجەم فەرمانبەران بدات، بەبێ ئەوەی چاوی لەبەغدا بێت .

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو ڕێککەوتنەی باسی لیوەدەکرێت، کە گوایە دواى جەژن لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا واژۆ دەکرێت، چارەسەرى ڕیشەیی کێشەکانی نێوان هەردولا ناکات، بەڵکو تەنها بۆ چارەسەرکردنى کیشە سەرەتاییەکانە.

ئاماژەى بەوەشکرد، لە ئیستادا هەردوو حکومەت لە قەیراندا دەژین، ناتوانن قەرەبووى فەرمانبەران بکەنەوە، ئەو رێککەوتنەش کە باسدەکرێت زیاتر لەسەر پرسى گاز و کارەبایە.

لەبارەى داهاتى خاڵە سنوریەکانیش باسى لەوەکرد، تەنها لە گومرگى ئیبراهیم خەلیل ڕۆژانە سێ هەزار بارهەڵگر داخڵى هەرێم دەبن و داهاتی ڕۆژانەیان بە لاى کەمەوە 50 بۆ 75 دەفتەر دۆلارە.



ڕیکلام