وەزیرى تەندروستى هەرێم پەیامێکى بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردەوە

  2020-08-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیرى تەندروستى هەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە پاڵپشتی هاوڵاتیان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییەکان، ڕێژەی تووشبوون کەم دەبێتەوە.

سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى هەرێم ئەمڕۆ لە پەیامێکدا داواى لە هاوڵاتیان کرد، ئەگەر زۆر پێویست نەبوو لە ماڵ دەرنەچن و بمێننەوە.

 ئەمە لەکاتێکدایە، بە پێى دواین ئامارى تەندروستى تائێستا لە هەرێمى کوردستان ژمارەى تووشبووان بە کۆرۆنا گەیشتووەتە 14 هەزار و 816 کەس، لەو ژمارەیەش  574 کەس گیانیان لەدەستداوە و نۆ هەزار و 413 کەسیش چاکبوونەتەوە.
داڕشتنەوە: شادان حەسەن


ڕیکلام