دەسەڵات درایە پارێزگاکان بۆ کردنەوەی نۆرینگە پزیشکییەکان

  2020-08-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەسەڵاتی دا بەپارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ڕێگەپێدانی کارکردنی نۆرینگە پزیشکییەکان.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ ئاراستەی ژووی ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، ئاماژەی بەوەکردووە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی فشار لەسەر نەخۆشخانە حکومییەکان، کە هەندێکیان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخانکراون، دەسەڵات دراوە بە پارێزگار و سەرپەرشتی ئیدارە سەربەخۆکان، بەڕێگەپێدان بە کردنەوەی نۆرینگەی پزیشکان، نۆرینگەی پزیشکانی ددان و تاقیگەکان بەپێی پێویست.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی تەندروستی بە مەبەستی زیاتر کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا، بڕیاریدا بە داخستنی نۆرینگە پزیشکییەکان.

 



ڕیکلام