عێراق هاوکارى پزیشکى گەیاندە لوبنان

  2020-08-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عێراق هاوکارى پزیشکى گەیاندە لوبنان و بڕیاریشە بەمزوانە لەڕووى نەوتەوە هاوکاریان بکەن.

ئاژانسى هەواڵى عێراقى بڵاویکردەوە، وەفدێکى عێراقى بەسەرۆکایەتى وەزیرى نەوت و چەند بەرپرسێکى دیکە و ژمارەیەک کارمەندى تەندروستى سەردانى بەیروتیان کردووە و هاوخەمى خۆیان بۆ ئەو رووداوە دووپاتکردووەتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوتى عێراقیش رایگەیاند، 20 تۆن هاوکارى پزیشکیان بۆ لوبنان ناردوە.

لاى خۆشیەوە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق بەڵێنىداوە، لەرووى دابینکردنى نەوتەوە هاوکارى لوبنان بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەبەر تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕوویداو لەئەنجامدا یەک لەسەر سێى داینیشتوانى وڵاتەکە زیانیان پێگەیشت و زیاتر لە 137 کەس کوژران و 5000 کەسیش برینداربوون و زیانە ماددیەکانیش بە نزیکەى زیاتر لە چوار ملیار دۆلار خەمڵێندرا.




ڕیکلام