تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە

  2020-08-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٠٤٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٦٧ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٥٨٣ کەسی دیکە لە تووشبوانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە هەولێر ٧٤ کەس چاکبوونەتەوە و لە سلێمانی ٥٧ کەس و لە دهۆک ٢٩ کەس و لە کەرکوک ٤٢ کەس چاکبوونەتەوە.

وەک لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ئەمڕۆ ١٦ هەزار و ٥٩١کەسی دیکە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە و بەوەش ژمارەی ئەوانەی پشکنیانی بۆ کراوە، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٩٢٧ هەزار و٤١ کەس پشکنیانیان بۆ کراوە.

بەگوێرەی داتاو زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تا ئێستا ٤٠ هەزار و ٦٠٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ١٠١هەزار و ٢٥ کەس چاکبوونەتەوە و ٥ هەزار و ١٦١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام