وەزارەتی تەندروستی ژینگەی عێراق، لە راگەیەندراوی ئەمڕۆیدا دواین ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنای راگەیاند و دەڵێت، لەو ماوەیەدا نۆ هەزار و 757 پشكنین ئەنجامدراوە، بەوەش كۆی پشكنینەكان گەیشتووەتە 349هەزار و 625پشكنین.
وەزارەتەكە روونیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا یەك هەزار و 95تووشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 348 كەسیان لە بەغدا بووە و 117 كەسیش لە سلێمانی و 61كەسیش لە هەولێر و دهۆكیش دوو كەس و لەكەركوكیش 33 كەس.
ئەوەشی ئاشكراكردووە هەر لەو ماوەیەدا 300 كەس چاكبوونەتەوە، 133 كەسیان بەغدا بووە و لە دهۆكیش هەشت كەس و لە كەركوك 20 كەس، لەو 24 كاتژمێرەدا وەزارەتی تەندروستی گیان لەدەستدانی 39 كەسی راگەیاندووە كە 20 كەسیان لە بەغدا بووە و لە سلێمانیش پێنج كەس بووە كەركوكیش یەك كەس.
ئەوەشی روونكردووەتەوە كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 17 هەزار و 770 كەس، لە نێویاندا شەش هەزار و 868 كەس چاكبوونەتەوە و 496كەسیش گیانیان لەدەستداوە و 10 هەزار و 406 كەس لەژێ چاودێریدا ماونەتەوە كە 111 كەسیان لەژێر چاودێری وورددان.