جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌هه‌فته‌ی داهاتودا شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ واژۆكردنی رێكکه‌وتنێكی كاتی تایبه‌ت به كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردولا .
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به (تۆڕی هه‌واڵی ژیان)ی راگه‌یاند، رێككه‌وتنه نوێیه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كه ئێستا زۆر باسی لێوه‌ده‌كرێت، پێشتر چه‌ند جارێك شاندی دانوستانكاری هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كردوه، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كازمی و تیمی حكومه‌ته‌كه‌ی گفتوگۆیان كردووه .
وتیشی، " دوو لیژنه‌ی پسپۆڕی هونه‌ری كه یه‌كێكیان بۆ پرسی دارایی و موچه، ئه‌وی دیكه‌شیان بۆ پرسی نه‌وت پێكهێندرا، له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌ته‌وه ئه‌و لیژنانه كاری خۆیان ته‌واوكرد، له‌ئیستاشدا به‌نزیكه‌ی رێككه‌وتنه نوێێه‌كه به‌شێكی هه‌ره‌زۆری ته‌واوبووه، ئه‌و شانده‌ی بڕیاره ئه‌مجاره سه‌ردانی به‌غدا بكات چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ رێككه‌وتنه‌كه داده‌نێن و واژۆی له‌سه‌رده‌كرێت، واته له‌ئیستادا هه‌رێم و به‌غدا له رێككه‌وتن زۆر نزیكن ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هیچ كاتێك بۆ ڕۆیشتنی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم بۆ به‌غدا دیارینه‌كراوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا و له‌هه‌فته‌ی داهاتوو شانده‌كه بچێته‌وه به‌غدا .
له‌باره‌ی جیاوازی رێككه‌وتنه نوێیه‌كه له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كانی پێشوو و گرنتی ناردنی بودجه‌و موچه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه ناوبراو وتی، " له عێراق هیچ گرنتیه‌ك نییه، چونكه عێراق خۆی بارودۆخی سیاسی، ئه‌منی و ئابوریی ته‌واو نییه، واته ئه‌م ریككه‌وتنه چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه ئه‌وه‌نده‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق خوازیار نییه، كێشه‌ی بۆزیادبكرێت، هه‌ردوولاش پێویستیان به‌یه‌كتر هه‌یه و بێمنه‌ت نین له‌یه‌كتری، چاوه‌ڕوانده‌كرێت رێككه‌وتنه‌كه بكرێت".
به‌شیر حه‌داد ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، رێككه‌وتنه‌كه تاوه‌كو ئێستا دیار نیه، به‌ڵام كاتی ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی خۆی حكومه‌تێكی كاتییه و ماوه‌كه‌ی تا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، كاتێك هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، حكومه‌تێكی نوێ دیته ئاراوه ئه‌وكاته پێویست ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌ته نوێێه رێككه‌وتن بكاته‌وه، یاخود به‌رده‌وامی به‌و رێككه‌وتنه بدرێت .
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه گوایه حكومه‌تی عێراق ڕازی بووه 300ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێ، له به‌رامبه‌ر پێدانی 50%ی داهاتی ناوخۆ و خاڵه سنورییه‌كان و جه‌ختیكرده‌وه، كه خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه نویێه‌كه تائێستا دیارنینن، به‌ڵام دڵنیایشیدا هه‌رێم ناچێته ژیرباری رێككه‌وتنێك له زیانی هه‌رێم و خه‌ڵه‌كه‌كه‌ی بێت، هاوكات هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تاوه دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه ده‌یانه‌وێت سه‌رجه‌م كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستورو یاسادا چاره‌سه‌ر بكه‌ن .
به‌شیر حه‌داد باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ندبێت به ئیلتیزاماته‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و پابه‌ندبێت به‌وه‌ی زیانه‌كانی پێشوو قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، هیچ كیشه‌یه‌ك نییه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ئیلتیزاماته‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به به‌غدا جێبه‌جێبكات، چ له ڕاده‌ستكردنی نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ و چ له به‌ڕیوه‌بردنی خاڵه‌سنوره‌یه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ده‌ستوردا وا هاتووه خاڵه سنوریه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌بێت له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا.
داڕشتنەوە: شادان حەسەن