دوای 12 ساڵ بكوژی 150 هاوڵاتی عێراق دەستگیركرا

  2020-08-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری عێراق رایگەیاند، دوای 12 ساڵ بكوژی 150 هاوڵاتی عێراقییان دەستگیركردووە، كە تۆمەتبارە بەتەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێك لەساڵی 2008دا.

هەواڵگری عێراق، ئەمڕۆ هەینى لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لەناوچەی بەلەدروزی دیالە لەئەنجامى پرۆسەیەکى هەواڵگرى، تیمەكانی هەواڵگری و دژە تیرۆری دیالە و بەغداد توانیان تیرۆرستێك بەناوی (ئەبو خەتاب) دەستگیربكەن كە هۆكاربووە  بۆ كوژرانی 150 هاوڵاتی عێراق.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو چەكدارە لە ناوچەی دۆرەی بەغدای پایتەخت و بەپێی بەدواداچونی هێزە ئەمنیەكانی دیالە دەستگیركراوە، ناوبراو  تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێك لە بازاڕی ناحیەی خان بەنی سەعد لە ساڵى 2008، لەكاتی لێكۆڵینەوەشدا دانی ناوە بەتاوانەكانیدا و رەوانەی دادگا كراوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی.

داڕشتنەوە: شادان حەسەن 


ڕیکلام