وەزیری ئاوەدانكردنەوە: تونێلی دەربەندیخان و پێنجوێن دروستدەكرێت

  2020-06-12  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری ئاوەدانكردنەوە رایگەیاند چەندین تونێل لە هەرێمی كوردستان دروست دەكەن كە گرنگترینیان تونێلی دەربەندیخان و پێنجوێنە.

 دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، لە لێدوانێكدا بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چەندین تونێل لە هەرێمی كوردستان دروست دەكەن كە یەكیان لە دەربەندیخان دەبێت و تونێلێكیش لە پێنجوێن لەبەر دەستدایە.

ئەو روونیشیكردەوە تونێلێكی دیكەش لە چیای مەتین جێبەجێ دەكرێت، ئەوە جگە لەوەی كە دروستكردن و نوێكردنەوەی رێگاوبانەكان بەگوێرەی كارنامەی حكومەت دەڕوات بەڕێوە.

ئەو باسی لەوەشكرد “ئەمساڵ توانرا پڕۆژەی تونێلی پیرمام بە ڕووی هاوڵاتیایندا بكرێتەوە و پڕۆژەی تونێلی شەقڵاوە و هەریر كاركردن تیایدا بەردەوامە."

ئەو وەزیرە لە سەرەتای دەستبەكار بوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم رایگەیاند وەزارەتەكەی لە كارنامەی خۆیدا دروستكردنی سكەی شەمەندەفەری لەبەرنامەدایە.


ڕیکلام