وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٧٢٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٨٢ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئێستا ٢٢٧١کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ئەمڕۆ ١٨ هەزار و ٣ کەسی دیکە پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە و بەوەش ژمارە پشکنیینەکان لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ١٤٥ هەزار و ٣٨٦ کەس پشکنینیان بۆ کراوە.
وەک لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە٧١.٨%، بەشێوەیەک لە هەولێر ٢٨٥ کەس چاکبوونەتەوە و لە سلێمانی ٩٧ کەس و لە دهۆک ١٦٠ کەس و لەکەرکوک ١٥٠ کەس.
لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەعێراق١٥٠ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ١٠٧ هەزار و ٧٧٥ کەس چاکبوونەتەوە و ٥ هەزار و ٣٩٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.