كارەبای سلێمانی لێكۆڵینەوە لە سوتانی بۆردێكی زیرەكی كارەبا دەكات

  2020-08-11  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كارەبای سلێمانی بڕیاریدا لێكۆڵینەوە لە رووداوی سوتانی بۆردێكی زیرەكی كارەبا بكات كە دوێنێ لە شارەكە سووتاوە.

لیژنەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی رایگەیاند،  دوێنێ دووشەممە دوای كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ لە گەڕەكی بەختیاری لەسەر فیدەری (248) بۆردێكی پێوەری زیرەك دەسوتێت و گڕدەگرێت. 

ئەو لیژنەیە رایگەیاندووە "ئەو بۆردەی سوتاوە بۆردێكی شەش پێوەری بووە و كاتێك تیمەكانی كۆمپانیا بەستویانە، شوێنەكە كراوە نەبووە، تا لە ژمارەی هاوبەش و جۆری كێبڵەكان دڵنیابن، دوای بەستنی تا 2ی پاشنیوەڕ بۆردەكە كێشەیان نەبووە، بەڵام دواتر سوتا".

هەرچەندە كارەبایان بۆ ئەو شوێنانە گێڕاوەتەوە بەڵام ئاماژەی بەوە كردووە سوتانی ئەو بۆردە كێشەی تەكنیكی بووە "كۆمپانیاش لێكۆڵینەوەی وورد لە رووداوەكە دەكات".


ڕیکلام