كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لەسەر بودجەی تەندروستی سلێمانی چاكدەكرێتەوە

  2020-06-12  | 
سلێمانی
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕی بۆ خەرجكردنی پارەی پێویست بۆ چاككردنەوەی بەشە لەكاركەوتووەكانی كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە سلێمانی.


وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی 26 ملیۆن و 150 هەزار دینار بۆ چاككردنەوەی ئەو بەشەی كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە شاری سلێمانی.

بە گوێرەی بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی ئەو برە پارەیە لە بوجەی ساڵی (2020)ی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی خەرجدەكرێت.
ئەوەش دوای ئەوەهات كە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەنوسراوی فەرمی داوای لە وەزارەتی دارایی كردبوو پارەی پێویست بۆ چاككردنەوەی كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە سلێمانی خەرجبكات.


ڕیکلام