عێراق: ٣٤٤١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-08-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٤٤١ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمرۆ ٢٤٣٩ کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ڕێژەی چاکبوونەوە لەعێراق لە کۆرۆنا ٧١.٤% و لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە پارێزگای هەولێر ٦٩ کەس چاکبوونەتەوە و لە سلێمانی ١٠٨ کەس و لە دهۆک  ٦٩ کەس و لە کەرکوک ٢٢٠ کەس چاکبوونەتەوە.

لەوەتەی کۆرۆنا لەعێراق ١٦٠ هەزار و ٤٣٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوژمارەیەش ١١٤ هەزار و ٥٤١ کەس چاکبوونەتەوە و ٤ هەزار و ٣٠٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام