شەپۆلى دووەمى کۆرنا گەیشتە بەندینخانەى ئورمییە

  2020-08-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەپۆلی دووهەمی پەتای کۆرۆنا لە نێو ژنانی بەندیخانەی ئورمیە سەری هەڵداوە و لە ئەنجامدا چوار بەندکراوى ژن تووشى کۆرۆنا بوون.

رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە، بە هۆى گەیشتنى شەپۆلى دووەمى کۆرۆنا بە بەندینخانەى ئورمییە،  بەشێ ژنانی بەندیخانەکە، کە ٢٤ ژنی تێدا ڕاگیراوە بە تەواوەتی کەرەنتین کراوە، ژمارەیەک بەندکراوى ژنیش بەناوەکانی (موحەبەت مەحموودی، سیمین سەیدی، فاتمە میرابی و دونیا پیری) تووشی پەتای کۆرۆنا بوون بەبێ ئەوەی بەرپرسانی بەندیخانە هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەکی پزیشکییان پێبدەن.

لە زانیاریەکانى رێکخراوەکەدا هاتووە، ئەو چوار بەندکراوە بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست و تۆمەتی پەیەوەندیدار بە ماددەسڕکەرەکان دەستبەسەر کراون .

ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژى رابردودا  بەندکراوێکی دیکەی بەندیخانەی ئورمیە بە ناوی ”فاتیمە عەلیزادە“ تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی کرماشان بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەستدا، بە گیان لەدەستدانى ناوبراو زیاتر لە 200 بەندکراوى ژنى ئەو بەندیخانەیە مانگرتنیان راگەیاند.




ڕیکلام