بەشیر حەداد داواى رێککەوتن لە هەرێم و بەغدا دەکات

  2020-08-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، داوا لە هەردوو حکومەتى عێراق و هەرێم دەکات، بەپێى دەستور بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزى گفتوگۆ بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى هەردولا.

بەپێی بەیاننامەیەکی نوسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق،  بەشێر حەداد لەژێر رۆشنایی هەردوو راگەیەندراوی حکومەتی هەرێم و بەغدا کە پەیوەستە بە پەیوەندیەکانی هەردولا پایەندبوونیان بەگوێرەی دەستور، داوای لە هەردوو حکومەت کردووە بەگەڕینەوە سەر مێزی گفتوگۆ و درێژە بە گفتوگۆکان بدەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

راشیگەیاندووە، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان زەرەر مەندی یەکەمی نەگەیشتنە رێککنەکەوتنی هەردوولان، پێویستە هەردوو حکومەت دەستورو یاسا بکەنە چارەسەرکردنی بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.

 ئەمە دوای ئەوە دێت، دوێنێ  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەگەرچی هەموو مەرجەکانی بەغدایان قبوڵکردووە، بەڵام حکومەتی فیدراڵی ئامادە نییە هیچ بڕە پارەیەک وەک موچەی موچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، بەڵام دواتر  وەزارەتی دارایی عێراقیش وەڵامی حکومەتی هەرێمی دایەوە و رایگەیاند، سەبارەت بە پاراستنی دەروازە سنورییەکان و چاودێریکردنی داهات و گومرگەکان، حکومەتی هەرێم نەرمی پێویستی نەنواندووە.


ڕیکلام