تەندروستی عێراق: ٣٨٤١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-08-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندن لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٨٤١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لەدوێنێوە تا ئێستا، ٢٦٦٧ کەسی دیکە لەڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

وەک لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ڕێژەی چاکبوونەوە لەعێراق گەیشتووەتە لە ٧٠.٣%، بەشێوەیەک لە هەرێمی کوردستان و لە پارێزگای هەولێر لەدوێنیوە ٩٣ کەس چاکبوونەتەوە و لە سلێمانی ٣٩ کەس و لە دهۆک ٤٥ کەس و لە کەرکوک ٤٦ کەس چاکبوونەتەوە.

لەوتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ١٦٤هەزار و ٢٧٧ کەس تووشی ڤایرۆسی نەخۆشییەکە بوون و لەو ژمارەیەش ١١٧ هەزار و ٢٠٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٥ هەزار و ٦٤١ کەسیش چاکبوونەتەوە.


ڕیکلام