بەوێنە.. گردبوونەوەی هاوڵاتیان لەبەردەم باڵێۆزخانەی تورکیا لە بەغدا

  2020-08-13  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژمارەیەک لەهاوڵاتیانی دانیشتووی شاری بەغدا لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا گردبوونەوە، وەک ناڕەزاییەک لە بۆردومانەکانی تورکیا، کە هێزەکانی پاسەوانی سنوری تیا کرایە ئامانج.

ئەو هاوڵاتیانە چەندین دروشمان بەدەستەوە بوو، کە تیایدا ئیدانەی هێرشەکانی تورکیایان دەکرد، کەلەناوخۆیی عێراقدا ئەنجامیان دەدات.

دوێنیش وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیای لەبەغدا بانگهێشت کرد و پەیامێکی ناڕەزایی ڕادەستکرد، سەبارەت بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆسەر کۆبوونەوەیەکی نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنور و پەکەکە و شەهید بوونی دوو ئەفسەری کوردی ئەو هێزانەو  سەربازێکی سوپای عێراق.



ڕیکلام