دواى ئەنجامدانى پشکنینى کۆرنا بۆ 100 هاوڵاتى سنورەى قەزاى کۆیە، سەرجىەمیان نێگەتیڤ بوون.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لە ئەنجامی 60 پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ناو قەزای کۆیە کە بەیانى ئەمڕۆ راگەیەندراوە دەرکەوتووە سەرجەمیان پشکنینەکان نێگەتیڤ بوون و هەڵگرى ڤایرۆسەکە نەبوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ناحیەى تەقتەقى سەر بە قەزاکە ئەنجامى 40 پشکنینى دیکە راگەیەندرا، ئەو پشکنینانەش نێگەتیڤ بوون.