لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمانی كوردستان پێشنیازە یاسای رێكخستنی میدیای ئەلكترۆنی رەتكردەوە

  2020-08-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمانی كوردستان پێشنیازە یاسای رێكخستنی میدیای ئەلكترۆنی لە ھەرێمی كوردستانی رەتكردەوە و هۆكارەكەشی بۆ ناڕەزایی خەڵكانی شارەزا گەڕاندەوە. 

لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: پێشنیازە یاسای رێكخستنی میدیای ئەلكترۆنی  پێشنیازە یاسای ھیچ فراكسیۆن و كەسێكی دیاریكراو نیە، بەڵكو پێشنیازە یاسایەكە بەواژۆی ٥٣ پەرلەمانتار لە فراكسیۆنە جیاوازەكان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە ، ئامانج لێی زیادكردن و پاراستنی مەودای ئازادیی رادەربرین و پاراستنی رۆژنامە نووسانی میدیای ئەلكترۆنیە لەحوكمدانیان بە یاسای ژمارە ٦ ی سالی ٢٠٠٨ی یاسای قەدەغەكردنی خراپ بەكارھێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن .

ئەو لیژنەیە روونیشیكردووەتەوە "دوای ئەو تێبینیانەی سەبارەت بەناوەرۆكی پێشنیازە یاساكە گەیشتە لیژنەكەمان،لە ڕێكەوتی ۱۷ـ۸ـ۲٠۲٠ بریارماندا ناوەرۆكی پێشنیازە یاساكە رەتبكەینەوە بەو شێوازەی ئێستا ھەیە".
 
ئەوەشی ئاشكرا كردووە بڕیاریانداوە دوای پرس و راوێژ لەگەڵ پسپۆران و میدیاكاران و لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەمەبەستی ئامادەكردنەوەی بە ناوەرۆكێكی گونجاو  كە تێكھەڵكێشبێیت بەو سەرنج و تێبینیانەی لەلایەن پسپۆران و میدیاكارانەوە بۆ لێژنەكەمان ھاتووە .


ڕیکلام