فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سنورەکانی برادۆست و باڵەکایەتی دەکەن.
پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنی سنورەکانی ناوچەی
باڵەکایەتی و برادۆست لە پارێزگای دهۆک.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستاش بوردومانەکە بەردەوامە و
زیانەکانی ئەو هێرشە بەوردی نەزانراوە، بەڵام بەوهۆیەوە زەرەر و زیانی ماددی زۆر
بەر دانیشتووانی ناوچە گەیشتووە.
زیاتر لە دوو مانگە سوپای تورکیا بەبیانووی لێدان لە گەریلاکانی
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشدەکاتە سەر سنورەکانی
زاخۆ و ئامێدی و برادۆست لە پارێزگای دهۆک، بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک گەریلای پەکەکە
شەهیدبوون و چەندین سەربازی سوپای تورکیاش کوژراون و برینداربوون، ئەمە جگە لەوەی لە
ئەنجامی ئەو شەڕە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی سنورەکە شەهیدبوون و زیانی ماددی زۆریش
بەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە گەیشتووە.