ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە رۆژئاوای كوردستان بەرزبوویەوە

  2020-08-20  | 
ژمارەیەک منداڵی سوری بۆ خۆپاراستنیان لە کۆرۆنا لە کاتی خوێندندا
فۆتۆ: ئەی ئێف پی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە رۆژئاوای كوردستان بەرزبوویەوە و 27 تووشبووی دیكە تۆماركرا و گیان لەدەستدانی دوو كەسی دیكەش راگەیەندرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆسەر لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند: 27 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە تۆماركراوە و دوو كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە. 

بەوەش كۆی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لەو ناوچانەی ئیدارەی خۆسەری  تائێستا گەیشتووەتە 280 كەس و لە نێویاندا  17 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا لە سەرتاسەری سوریادا كە لە ریزبەندی 136 هەمین وڵاتی جیهاندایە لە زۆری ژمارەی تووشبوواندا هەزار و 927 كەس تووبوونیان بە ڤایرۆسەكە راگەیەندراوە و لە نێویاندا 78 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە ئامارەكانی ئە وڵاتە لە نێویدا ئامارەكانی ئیدارەی خۆسەریش تۆمار كراوە. 



ڕیکلام