تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

  2020-08-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە بەپێی ئامارەکە 3995 توشبووی نوێ تۆمارکراون.

هەروەها  دووهەزارو 831 حاڵەتی چاکبونەوەش تۆمارکراوە، لەگەڵ 87 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئێستادا نزیکەی 50 هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەکانن و لەو ژمارەیەش 614 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگرە و لە ژێر چاودێری ورددان.

هەروەها لەسەرانسەری عێراقدا تا ئێستا 192 هەزار و 779 کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 137 هەزاریان چاکبونەتەوە بەوەش رێژەی چاکبونەوە گەیشتۆتە زیاتر لە سەدا 71


ڕیکلام