وتەبێژی سەربازی کازمی: هەندێک جار لەکاتی هێرشەکان پەنا بۆ هاوپەیمانان دەبەین

  2020-08-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، ڕاوێژکارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەئامانجی ڕاهێنان و پڕچەککردنی لە عێراقن، هەندێک جاریش بۆ کردنە ئامانجی هەندێک شوێن پەنا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبەن.

یەحیا رەسوڵ بە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی ڕاگەیاندووە، هێزە عێراقییەکان لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەندێک زانیاری هەواڵگری ئاڵۆگۆڕ دەکەن، بۆیە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ناوبەنا پەنا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبەن لەکردنە ئامانجی دیاریکراو.

لەلایەکی ترەوە مایلز ککینز وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق ڕایگەیاند، هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەڕێگەی دابینکردنی ڕاوێژکار و ڕاهێنەرانەوە پشتیوانی و کۆمەکی هێزە عێراقییەکان دەکات.

ئاشکرایکرد، هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەو هاوکاری و کۆمەکە پێشکەش دەکات کە حکومەتی عێراق داوای دەکات، ئەویش لەپێناو  پشتیوانیکردنی لە هێزە عێراقییەکان.

ڕوونیشیکردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هیچ هێزێکی شەڕکەری نییە لە دەرەوەی بنکە سەربازییەکان ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدەن، بەڵکو هێزەکان لەناو خودی بنەکەکاندا.



ڕیکلام