سەڵاحەدین بەهادین: نیگەرانین لە كێشە كەڵەكەبووەكانی حكومڕانی كوردی

  2020-08-22  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، پێویستە نوێنەری حكومەتە خۆجێیەكانیان فشار بخەنە سەر بەرپرسانی سەروی خۆیان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی، نیگەرانی خۆشی دەربڕی لە كێشە كەڵكە بووەكانی هەرێم.


سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، لە میانی كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی حزبەكەی لە حكومەتی خۆجێی لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین  رایگەیاند، پێویستە نوێنەرەكانمان هەموو هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ فشار خستنەسەر بەرپرسانی سەروی خۆیان بۆ ئەنجامدانی خزمەتی زیاتر و چاكسازی.

جەختیشیكردەوە نیگەرانن لە كێشە كەڵەكەبووەكانی حكومڕانی كوردی كە بێچارەسەر ماونەتەوە كە زیاتر لە چارەكە سەدەیەك لە هاوڵاتیان پێوەی دەناڵێنن.

ئەوەشی روونكردەوە، بژێوی زۆرینەی هاوڵاتیانی هەرێم لەسەر موچەیە و موچەش لەكاتی خۆیداو وەك خۆی دابەشناكرێت كە ئەوەش بووتەهۆی بارگرانی زۆر بۆ هاوڵاتیان. 


ڕیکلام