توێژینەوەیەک شوێنە مەترسیدارەکانی بۆ تووشبوون بە کۆرۆنای ئاشکراکرد

  2020-08-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەیمانگای ڕۆبەرت کوخ لە ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، زۆربەی هەرە زۆری تووشبووەنەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو ماڵەکان و ناوەندەکانی چاودێری بەساڵاچوان تۆمار دەکرێت.

بەگوێرەی تویژینەوەکە، کە لەلایەن پەیمانگاکەوە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات ناوەندی تەشەنەکردنی پەتاکە لەناو ماڵەکاندا ٣.٢ % بۆ هەر ماڵێک ، بەواتای پەتاکە بە ئاسانی دەگوێزرێتەوە بۆ ئەندامانی دیکەی خێزان.

توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، دووەم شوێن بۆ تووشبوون بەکۆرۆنا بەزۆری لەناوەندەکانی چاودێری بەساڵاچوان، بەشێوەیەک ناوەندی تووشبوون بەڕێژەی لە١٩% لەکاتێکدا کە پەتاکەی تیا بڵاودەبێتەوە، یان لەنزیک شوێنی تووشبوونەکانن.

مەترسی تووشبوون ڕێژەکەی بەرزتر دەبێت لەناوەندەکانی مانەوەی پەنابەران، بەشێوەیەک ناوەندی تووشبوون بەڕێژەی لە ٢١% کاتێک پەتاکە بڵاودەبێتەوە، کە بەرزترین  ڕێژەی تووشبوونە زیاتر لە هەموو ناوچەکانی تر.

لەبەرامبەر ئەو شوێنە مەترسیدارانە، پەیمانگانی ڕۆبەرت کوخ لەتویژینەوەکەدا ئاشکرایکردووە، تا ئێستا ناوەندەی خوێندن خواردنگەکان ئوتێلەکان نوسینگەکان، ڕۆڵی سەرەکییان نییە لەبڵاوبوونەوەی پەتاکە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناو هێڵەکانی گواستنەوەی ئاسن، ناتوانرێت ناسنامەی تووشبووەکان بناسرێتەوە، بۆیە ناتوانرێت لێکۆڵینەوە بکرێت لە حاڵەتەکانی تووشبوون بەکۆرۆنا تیایدا.

لەکۆتایی توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەناو سەرجەم حاڵەتەکانی تووشبوونە تۆمارکراوەکان، تەنها لە٢٧% یان، دەتوانرێت سەرچاوەی تووشبوونەکانیان ئاشکرا بکرێت



ڕیکلام