وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٩٦٥ کەسی دیکە لەعێراق تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٠ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ ٢٩٧٤ کەسی دیکە لەکۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ٢٠ هەزار و ٤٥٩ کەس پشکنینی کۆرۆنایان بۆکراوە و تا ئێستاش یەک ملیۆن و ٤١٣ هەزار و ٩٤٧ پشکنین ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا ٧١.٣% لە عێراق، بەشێوەیەک لە٢٤ کاتژمێری ڕابردوودالە هەولێر ٢١٤ کەس چاکبوونەتەوە و لە سلێمانی ١١٧ کەس و لەدهۆک ٢٠١ کەس و لە کەرکوک ١١٧ کەس چاکبوونەتەوە.
لەوەتەی کۆرۆنا لەعێراق بڵاوبووەتەوە تا ئێستا ٢٠١هەزار و ٥٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ١٤٣هەزار و ٣٩٣ کەس چاکبوونەتەوە و ٦هەزار و٣٥٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.